بزووتنەوەی فەتح و حەماس بەم زووانە کۆ دەبنەوە

باڵیۆزی فەڵەستین لە ڕووسیا ڕایگەیاند، نوێنەرانی بزووتنەوەی حەماس و فەتح ئامادەکاریی دەکەن بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەک لە مۆسکۆ.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئیزڤستیای" ڕووسی عەبدولحەفیز نۆفال، باڵیۆزی فەڵەستین لە ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی داهاتوو لە پایتەختی ڕووسیا، بەم زووانە دەکرێن، چونکە مۆسکۆ بەشێکی دانەبڕاو بووە لە ئاشتەوایی فەڵەستینییەکان و هەرواش دەمێنێتەوە، هەوڵی زۆریش دەدات و بەردەوام ڕۆڵەکەی گرنگە، ئامادەکارییەکان بۆ ئەم پرۆسەیە لە ئارادایە".

نوێنەرانی بزووتنەوە جۆربەجۆرەکانی فەڵەستین لە 1 و 2ـی ئایار لە مۆسکۆ بەمەبەستی تێپەڕاندنی دووبەرەکییە ناوخۆییەکان بۆ ڕاوێژکاری کۆبوونەوە.

لایەنی ڕووسی سەکۆی خۆی بۆ کۆبوونەوەی نوێنەرانی فراکسیۆنی سەر بە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستین، لە نێویاندا فەتح دابین کرد، جگە لە بەشداربووانی بزووتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی بە گشتی، نوێنەری زیاتر لە 10 ڕێکخراو گەیشتنە دانوستانەکان.

فراکسیۆنە فەڵەستینییەکان لە بەیاننامەیەکی کۆتاییدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان، جەختیان لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکان لە خولەکانی داهاتووی دیالۆگدا کردەوە، بۆ گەیشتن بە یەکڕیزییەکی نەتەوەیی هەمەلایەنە کە هەموو هێز و قەبارە فەڵەستینییەکان لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازیی فەڵەستین لەخۆ بگرێت.

گۆڕەپانی فەلەستین لە ساڵی 2007ەوە بەدەست دابەشبوونی سیاسی و جوگرافییەوە گرفتارە، حەماس حکوومەتێکی پێک هێناوە کۆنترۆڵی کەرتی غەززەیان کردووە، کەرتی ڕۆژئاواش لەلایەن حکوومەتێکەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەویش بزووتنەوەی فەتحەوە بە سەرۆکایەتی مەحمود عەباس پێک هێنراوە.

لە ماوەی چەندین ساڵدا چەندین کۆبوونەوە و گردبوونەوە لە نێوان لایەنە فەڵەستینییەکان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دابەشبوون و گەڕاندنەوەی یەکێتی نەتەوەیی بەڕێوەچوو، کە دوایینیان کۆبوونەوەکانی جەزائیر لە ئۆکتۆبەری 2022 و کۆبوونەوەیەک لە شاری عەلامینی میسر لە مانگی 30 حوزەیرانی 2023، بەبێ ئەوەی لە ئەنجامدا هەنگاوی پراکتیکی ڕژد بێت کە ئامانجەکەیان بەدی هێنا.