وێنە و ڤیدیۆ.. خاوەنی درێژترین پرچ لە مێژووی تۆپی پێ

ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ

ئێدین سکێبیۆ یاریزانی هەڵبژاردەی ئانگوێلا بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکانی جیهان، ئەمیش بەهۆی ئەو پرچە درێژەی هەیەتی بەتایبەت دوای دەرکەوتنی لە یارییەکەی ئانگوێلا بەرامبەر سۆرینام لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باکوور و کاریبی بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکانی مۆندیالی 2026.

لەم یارییە سکێبیۆی پرچ درێژ بەشداریی کرد و ئەمجارە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

 


ئێدین سکێبیۆ لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەشداری کرد و بۆ ئەوەی بتوانێ بەبێ کێشە یاریی بکات پرچی تەنانەت لە سکی بەستبووەوە.

تۆڕی ئی ئێس پی ئێنی بەریتانی نووسیویەتی " ئێدین سکێبیۆ خاوەنی ریکۆردە لە مێژووی تۆپی پێ و هیچ یاریزانێک تا ئێستا پرچی هێندە درێژ نەبووە"

سکێبیۆ دوای 10 خولەک لە دەستپێکی نیوەی دووەمی یارییەکە تووشی پێکان بوو بەهۆیەوە لە خولەکی 57 یاریگەی جێهێشت و گۆڕانکاریی پێکرا.

 

ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ
ئێدین سكێبیۆ