بەهۆی هەورە بروسکەی دوێنێ شەو ئاگر لە چەند شوێنێکی هەولێر کەوتووەتەوە

گوتەبێژی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، بەهۆی هەورە بروسکەی دوێنێ شەو، ئاگر لە چەند شوێنێکی هەولێر کەوتووەتەوە و بەشێکی ئەو ئاگرەی کەوتووەتەوە تاکوو ئێستە کۆنترۆڵ نەکراون.

دووشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2024، موقەدەم شاخەوان جاف، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەهۆی هەورە برووسکەی دوێنێ شەو ئاگر لە چەند شوێنێکی هەولێر کەوتەوە و بەشێکی ئەو ئاگرانەی دوێنێ شەو لە هەولێر و دەورووبەری کە پێکهاتوون لە، گرد جووتیار، ڕێگەی پیرمام، گوندی گرد مەلا، پشت دارەتوو، کۆنترۆڵکراون.

ئەو گوتەبێژە گوتیشی، "ئەو ئاگرانەی کە بەهۆی هەورە برووسکە کەوتوونەتەوە و کۆنترۆڵ نەکراون، ڕێگەی کەرکووک و قوپە قڕان  و بنەسڵاوەیە".

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕاشیگەیاند، هۆی کەوتنەوە و زیانەکانی ئەو ئاگرانەی هەولێر کەمێکی دیکە بە هاووڵاتییان ڕادەگەیەنین.