تارا رەسوڵ گۆرانی "ئەی هاوسێکەی" بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا ڕەسوڵ
هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا ڕەسوڵ

هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا ڕەسوڵ، نوێترین گۆرانی  خۆی بە ناوی "ئەی هاوسێکەی" لە چەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2024، هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا ڕەسوڵ، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، بەرهەمە نوێیەم هی هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی وەندییە و لەلایەن نزار زێوەیی کاری میوزیک و دابەشکردنی بۆ کراوە.

تارا رەسول گوتی، "ئەو گۆرانییەم تازەترین کاری هونەریمە و یەکێکە لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو  "عەلی وەندی"، دەمێکە خەریکی تۆمارکردنی ئەو بەرهەمە تازەیەم و هیودارم بەدڵی هەموو هەوادارە ئازیزەکانم بێت".

هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا ڕەسوڵ، تەمەنی 49 ساڵە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە و یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکان و ئێستەش نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "ئەی هاوسێکەی" بڵاوکردۆتەوە.