کۆریای باشوور تەقەی لە سەربازانی کۆریای باکوور کرد

سوپای سیئۆل ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەربازانی کۆریای باکوور بە هەڵە سنوورەکانیان بەزاندووە، سەربازانی کۆریای باشوور تەقەی هۆشدارییان کردووە بەسەر ئەو سەربازانەدا.

ئەم ڕووداوە ڕۆژی یەکشەممە، لە ناوچەی داماڵینی چەک (DMZ) ڕوویداوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژی نێوان هەردوو کۆریا ئالۆزتر دەبێت و بەردەوامە.

سوپای سیئۆل ڕایگەیاند، گروپێکی بچووک لە سەربازانی کۆریای باکوور کە کەرەستەی مەیدانییان پێبوو، لەنێویاندا پیکاکس، چوونەتە ناو کۆریای باشوور، ژمارەیان نزیکەی 20 کەس دەبوو، لەنزیک ناوچەی سنوورییەکان.

دوای ئەوەی کۆریای باشوور تەقەی هۆشدارییان کرد، دەستبەجێ سوپای کۆریای باکوور پاشەکشەیان کردووە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، باکوور سەدان باڵۆنی پڕ لە زبڵ و خاشاکیان فڕێداوەتە ناو شارۆچکە سنوورییەکانی باشوورەوە.

لای خۆیانەوە چالاکوانانی سیئۆل بە باڵۆن پەخشکردنی پڕوپاگەندە و مۆسیقای کەی پۆپ بە بەکارهێنانی بڵندگۆ، وەڵامی کۆریای باکووری دایەوە.

سوپای سیئۆل ڕایگەیاندووە، دوای کشانەوەی هێزەکانی ڕۆژی یەکشەممە، هیچ جموجۆڵێکی بەرچاو لە باکوورەوە لە ناوچەی DMZ ڕووی نەداوە.