ئاكام هاشم بەشداریی لە یارییەكەی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی عێراق دەكات؟

ئاكام هاشم بەرگریكاری هەڵبژاردەی عێراق
ئاكام هاشم بەرگریكاری هەڵبژاردەی عێراق

هەڵبژاردەی عێراق دوای پێنج بردنەوەی لەسەر یەک لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، ئەمجارەیان لە شەشەم یاریی و لە کۆتا یاریی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکان، لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی لە كاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو رووبەڕووی هەڵبژاردەی ڤێتنام دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا، بۆ گەیشتن بە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکان، توانی پێشوەختە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکات، پاش ئەوەی لە پێنج یاریی سەرەتا توانیان هەر پێنج یارییەکە ببەنەوە.
خێسۆس کاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق، بۆ ئەم یارییە و یاریی رابردووش بەرامبەر ئیندۆنیسیا ئاکام هاشم بەرگریکاری یانەی هەولێری بانگهێشتکرد، بەڵام ئەو یاریزانە یاریی یەکەم بەشداری نەکرد و بە ئەگەرێکی زۆرەوە، بۆ ئەم یارییە بەشداری دەکات.
لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەژدە هەڵبژاردە سەردەکەون بۆ قۆناغی سێیەم، هەڵبژاردەی عێراقیش یەکێک لەو هەژدە هەڵبژاردەیە دەبێت، لەو قۆناغەش هەڵبژاردەکان دابەشی سەر سێ کۆمەڵە دەکرێت کە ژمارەی هەر کۆمەڵەیەک شەش هەڵبژاردە دەبێت.
هەڵبژاردەی عێراق لە یەکێک لە کۆمەڵەکانی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، رووبەڕووی سێ هەڵبژاردەی دیکە دەبێتەوە، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو هەڵبژاردە کە ژمارەیان شەش هەڵبژاردەیە، راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ مۆندیالی 2026.
ئەگەر بێت لەو قۆناغەش واتە قۆناغی سێیەم، هەڵبژاردەی عێراق نەیتوانی یەکێک لە پلەکانی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەی بەدەست بهێنێت، ئەو کات چانسێکی دیکەی دەمێنێت بۆ بەدەستهێنانی بلیتی مۆندیالی داهاتوو، واتە لە قۆناغی چوارەم، سێیەم و چوارەمی هەرسێ کۆمەڵەکە کێبڕکێی بەدەستهێنانی دوو بلیتی دیکە دەکەن.

خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە پرێس كۆنفرانسی پێش یارییەكەی ئوردن - یەكشەممە 28 جەنیوەری 2024 - قەتەر
خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە پرێس كۆنفرانسی پێش یارییەكەی ئوردن - یەكشەممە 28 جەنیوەری 2024 - قەتەر