بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بەدواداچوون بۆ گرتە ڤیدیۆیەکی کوردستان24 دەکات

ڕشاندنی ژێر قەڵاتی هەولێر بە دەرمان
ڕشاندنی ژێر قەڵاتی هەولێر بە دەرمان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر، کوردستان24 ئاگادار دەکاتەوە لەوەی، پاش بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەبارەی دەرکەوتنی مێروولەی زۆر لەژێر قەڵاتی هەولێر، دەستبەجێ گەیشتوونەتە ژێر قەڵات و بە دەرمان ڕشاندوویانە.

 سێشەممە،11ـی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی کردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی کوردستان24 لەبارەی هەبوونی مێروولەیەکی زۆر لەژێر قەڵاتی هەولێر، لەڕێگەی پاراستنی تەندروستیی هەولێر، تیمی ڕشاندنی دەرمانیان ناردووەتە شوێنی مەبەست بۆ ڕشاندنی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە ، پار بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی هەولێر دوای  ناردنی نموونەیەک لەم زیندەوەرە بۆ  پشکنین لەبەغدا، دەرکەوتووە هیچ زیانێکی نییە، دەشڵێت، ئەم مێروولەیە لەسەرەتای وەرزی هاوین پەیدا دەبێت و دوای گەرمبوونی کەش و هەوا نامێنێت.