جۆن كێری: ئاگربەستی حەلەب چەند وردەكارییەكی ماوە

لاڤرۆڤ: ھێرشەكانمان لە سووریا ناوستێنین
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e8ee1027-7f97-4881-b892-6ca1cedb297c/Kerry%20Aleppo.ism/manifest

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كێری، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ھاوتا رووسییەكەی، سێرگی لاڤرۆڤ، دەربارەی راگەیاندنی ئاگربەستێكی نوێ لە حەلەب رایگەیاندو گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێكی نوێ، بەڵام كۆمەڵێك وردەكاری ماون پێوستە كاریان لەسەر بكرێت.

 

كێری جەخت دەكاتەوە، ئەوان پشتگیری لە ئیدارەیەكی سەربەخۆی كوردی لە سووریا ناكەن، بەڵكو سووریایەكی یەكگرتوو دەخوازن بۆ شاری منبجیش كە كورد رزگاری كردووە پلانێكی دیكەیان لەبەردەستە.

 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/734eed01-f0ad-4ea0-a90d-d2bcd1391b5e/Kerry%20Kurd.ism/manifest

لای خۆیەوە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، جەختی كردەوە كە ئەوان ھێرشەكانیان لە سووریا ناوەستێنن، بەڵكوو چالاكتر دەبن، ئەمەش بە مەبەستی بنبڕكردنی تیرۆر.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/193584e0-b1d8-4de6-b01e-5729a1f78ea3/Lavrov%20Agirbest.ism/manifest