گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک: لە ڕووداوێکی تەقەکردن پێنج کەس برینداربوون

هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک

K24 - دهۆک:

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی بازاڕی دهۆک دەدات و ئاشکرای کرد: تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و پێنج کەس برینداربوون کە دووانیان پۆلیسن.

ڕۆژی چوارشەممە (12ـی حوزەیرانی 2024) هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک لەسەر تەقەی هەڕەمەکی کەسێک لە سەنتەری پارێزگای دهۆک، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: تۆمەتبار بەگوێرەی ماددەی 406 لە یاسای سزادان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی dبەوەشکرد: لە ئەنجامی تەقەکردنی تۆمەتبارەکە، سێ هاووڵاتی و دوو پۆلیسی بریندار بوونە و دۆخی تەندروستی یەکێک لە پۆلیسەکان جێگیر نییە و لەژێر نەشتەرگەریدایە.