چیک کاروانێکی نوێی فڕۆکەی جەنگی دەداتە سوپای عێراق

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگری چیکی، کۆماری چیک، کاروانێکی نوێی فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێڵ 159، کە بڕیارە فڕۆکەکان رەوانەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باکووری بەغدا، رەوانە دەکرێن.

ھەروەھا راگەیاندراوەکەی کۆماری چیک ئاشکرای کردووە کە دوو فڕۆکەی جەنگی گەیشتوونەتە دەست حکوومەتی عێراقی و ئەمەش دوای ئەوەی کە ساڵی رابردوو لە کاروانی یەکەمدا 13 فڕۆکەی جەنگی بۆ دابین کردوون.

لەگەڵ ئەوەش وەزارەتی بەرگری چیکی ئاشکرای کردووە تیمێکی 30 کەسی کە پێکھاتوون لە فڕۆکەوان و راوێژکاری سەربازی، ماوەی دوو مانگە لە عێراقن بۆ مەشق و راھێنان لەسەر ئەو فڕۆکە جەنگییە چیکیانە.