كۆچبه‌ران هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كانی بریتانیا

ئامانجیان گه‌یشتنه‌ به‌ بریتانیا

K24 – هه‌ولێر

نزیكه‌ی 100 كۆچبه‌ر له‌ شاری كالێ فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه‌ به‌ره‌و بریتانیا ده‌ڕوات راوه‌ستان و به‌ دار هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ كه‌ به‌ره‌و بریتانیا ده‌چن.

ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ كاڵی فه‌رانسه‌ن، داوای رۆیشتن بۆ بریتانیا ده‌كه‌ن، كه‌ ته‌نیا رێگه‌ی نائاسایی چوونیان بۆ بریتانیا، خۆ شاردنه‌وه‌یه‌ له‌ناو ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ كه‌ به‌ره‌و بریتانیا ده‌چن.