ساڵانە پێش هاتنی جەژنی قوربان، لە پارێزگای حەزرەمەوتی یەمەن، جەژنێکی تایبەت بە منداڵان بە ڕێوە دەچێت

یەمەن
یەمەن

ئەم جەژنە دابونەریتێکی فەرهەنگیی خەڵکی ناوچەی شەببامە و وێڕای چەندین چالاکیش لەم ڕۆژەدا شۆربایەکی تایبەت ئامادە دەکرێت و بەسەر منداڵان دابەش دەکرێت.

ڕێکخەرانی چالاکییەکان دەڵێن، ئەم ئاهەنگانە بۆ پاراستنی فەرهەنگ و دابونەریتی ناوچەکەمانە

ڕۆژانی پێش جەژنی قوربانی هەموو ساڵێک، خەڵکی پارێزگای حەزرەمەوت، نەریتێکی فەرهەنگی خۆیان دەگێڕن و یادی جەژنێک دەکەنەوە کە بە جەژنی منداڵان ناسراوە، لە شاری شەببام منداڵان بە نێو کوچە کۆڵانەکاندا دەخولێنەوە، بە جلوبەرگێکی نوێ و بەدەم دەنگی تەپڵەوە، دروشم و سترانە کەلەپوورییەکانیان دووپات دەکەنەوە.

سەبری جومعان، تەپڵکوت، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەم ئاهەنگانە بۆ بە زیندووهێشتنەوەی فەرهەنگنن، منداڵەکان دەڵێن: "مامۆستا، خودا پاداشتت بداتەوە، لە دوای پاداشتیش بە بەهەشتت شاد بکات، ئەم گوتنەوانە و چەندین جۆری دیکە کە منداڵان ئەزبەرییان کردووە، دڵخۆشیی منداڵان لە جەژندا لای ئێمە شتێکی دیکە".

لە لایەکی دیکەی شار، ئەرکی ئامادەکردنی شۆربایەکی تایبەت بەم بۆنەیە بە گەورەکان سپێردراوە، شۆرباکە لەنێو مەنجەڵێکی گەورە بە ئاگری دار ئامادە دەکرێت. ئامادەکردنی ژەمی شوربە هێما و بیرهێنانەوەیەکە بۆ ئەو برێستییەی ساڵانی زوو دووچاری خەڵکی حەزرەمەوت بووەتەوە.

محەممەد فەیسەڵ، ڕێکخەری چالاکی دەڵێت، "خەڵک بە شاڵاو بۆ شاری شەببام دەهاتن، چونکە ساڵانی برسییەتی، جەنگی دووەمی جیهان، پایتەختێکی سیاسی و ئابووری بوو، لێرە شۆربە بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرا".

بەشارە محەممەد، بەشداربوو گوتی، "خۆم و هاورێکانم دڵمان بە جەژنی منداڵان خۆشە، دەچینە شوێنی ئامادەکردنی شۆربە، نەختێک لەوێ دادەنیشین و ئاهەنگەکە کۆتایی دێت".

هەروەها تا شۆرباکە ئامادە دەبێت، منداڵان چاوەڕێی نۆرەی خۆیان دەکەن، دوای دابەشکردنی، بە شێوەیەکی بازنەیی دادەنیشن و دەست بە خواردنی دەکەن. جەژنی منداڵان لە پارێزگای حەزرەمەوت، کەلەپوورێکی گرنگیی ئەم ناوچەیەیە و شێوازێکە لە شێوازەکانی پێشوازیی لە جەژنی قوربان.