کوڕی گەورەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆچی دوایی کرد

یەکشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2024، لەبەیاننامەیەکدا، بنەماڵەی شێخ نەهرۆی کەسنەزانی ڕایانگەیاند، کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، محەممەد، کوڕی گەورەی شێخ نەهرۆ کۆچی دوای کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "کە بەداخ و پەژارە و دڵێکی پڕ لەخەم و ڕازیبوون بە قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی کۆچی دوایی، محەممەد کوڕە گەورەی "دکتۆر شێـخ نـەهـــرۆ کەسنەزانی" سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانیی ڕادەگەیەنین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان گەڕایەوە بەردەرگای سۆز و ڕەحمەتی پەروەردگار."

ڕاشیان گەیاند، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە تەکییەی سەرەکی تەریقەتی کەسنەزانی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.