سەرۆکوەزیرانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد بەهۆی کۆچیی دوایی کوڕەکەی.

لە پرسەنامەکەدا سەرۆکوەزیران پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کردووە و هاوخەمی خۆیی دەربڕیوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024، بنەماڵەی شێخ نەهرۆی کەسنەزانی ڕایانگەیاند، کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، محەممەد، کوڕی گەورەی شێخ نەهرۆ کۆچی دوای کردووە.

ئەمەش دەقەیەکەتی:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان،

 بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد) ی کوڕی بەڕێزتانم بیست ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و  سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان