"دوو یانە لەسەر یاریزانێكی بارسێلۆنا شەڕیانە"

ڤیتۆ رۆكی یاریزانی بارسێلۆنا لە نێوان دیكۆی بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەكە و ئاندرێ بەڕێوەبەری كارەكانی
ڤیتۆ رۆكی یاریزانی بارسێلۆنا لە نێوان دیكۆی بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەكە و ئاندرێ بەڕێوەبەری كارەكانی

یەكێك لەو یاریزانانەی لەژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا دەرفەتێكی باشی بۆ رەخسا بۆ ئەوەی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ئێستا بووەتە ئامانجی دوو یانەی ئەورووپا.
ڤیكتۆر رۆكی هێرشبەری لاوی بەرازیلی لە گواستنەوەی زستانەی رابردوو لە یانەی ئاتڵێتیكۆ پارنێنسییەوە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا كردووە و تا ئێستا بە دۆخێكی دەروونی خراپ لەگەڵ یانە كەتەلۆنیاییەكە تێپەڕ دەبێت، بەوپێیەی هێشتا نەیتوانیوە ببێتە جێگەی رەزامەندی كارگێری و هاندەرانی یانەكە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ـی كەتەلۆنیا، دوو یانە بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر رۆكی لە كێبڕكێیەكی توند دان، بەڵام ئەو یاریزانە زیاتر لە پۆرۆتۆی پۆرتوگالی نزیكترە.
سەرچاوەكە نووسیویەتی: یانەكانی پۆرتۆ و ئاتڵێتیكۆ مەدرید بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆرۆ رۆكی لەگەڵ بارسێلۆنا لە گفتوگۆدان، بارسێلۆنا دەرگای لەبەردەم هیچ یانەیەك دانەخستووە، ئێستا دیكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی رۆكی لەسەرهێڵە.
دیكۆ پێیوایە پۆرتۆ شوێنێكی زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی بەهرەی یاریزانەكەیان ڤیكتۆر رۆكی بتەقێتەوە، دەشڵێت: پێموایە رۆكی دەتوانێت لە خولی نایابی پۆرتوگال بدرەوشێتەوە.
ڤیكتۆرۆ رۆكی تەمەن 19 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانەكانی بۆ تیپی لاوانی كرۆزیرۆ و ئاتڵێتكۆ پارانیێینسیی بەرازیلی كردووە، لەگەڵ بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان تەنیا بەشداریی لە 16 یاریی كردووە و 2 گۆڵی تۆمار كردووە.

ڤیكتۆر رۆكی یاریزانی به‌رازیلی
ڤیكتۆر رۆكی یاریزانی به‌رازیلی