زاخۆ بە گوڵ و شیرینی پێشوازیی لە گەشتیاران دەکات

گەشتیاران لە زاخۆ
گەشتیاران لە زاخۆ

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ ئاشکرای دەکات، بە شێوازێکی نوێ پێشوازیی لە گەشتیاران دەکەن، ئەوەش وای کردووە زۆرترین ژمارەی گەشتیاران ڕوو لە زاخۆ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ بڵاوی کردووەتەوە، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە بە شێوازێکی نوێ پێشوازییان لەو گەشتیارانە کردووە کە ڕوویان لە زاخۆ کردووە بۆ بەسەربردنی کاتە خۆشەکانیان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش لە زاخۆ.

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ بڵاوی کردووەتەوە کە بە گوڵ و شیرینی و شەربەت بەخشینەوە، پێشوازیی لەو گەشتیارانە  دەکەن کە دەگەنە زاخۆ بۆ بەسەربردنی کاتە خۆشەکانیان لە رۆژانی جەژندا.

لەلایەکی دیکەوە، ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، لە 10 ڕۆژ بەر لە جەژنی قوربان زیاتر لە 100هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و پێشبینی دەکەین بۆ ئەم جەژنە زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان.

گوتیشی، ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ هاتنی گەشتیاران لە تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان، هۆتێل و مۆتێل و ڕێستۆرانتەکان کراوە دەبن بۆ پێشوازیی و خزمەتکردنی گەشتیاران.

هەروەها ئاماژەی دا، لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا سەرەرای ئەوەی وەرزی گەشتیاری نەبووە، بەڵام زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و پێشبینیش دەکرێت بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە هەشت ملیۆن گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان بکەن.