سێ هەزار خێزانی داعشییەکان گەڕاونەتەوە عێراق

کەمپی هۆل
کەمپی هۆل

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ئاشکرای دەکات، لەو بیست هەزار عێراقییەی لەنێو کەمپی هۆلدان، تا ئێستا سێ هەزاریان گەڕێندراونەتەوە نێو کۆمەڵگە لە عێراقدا.

ئ سێشەممە (18ـی حوزەیرانی 2024)،  وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە کەمپی هۆل هەژمارکرد کە لەنێو کەمپی هۆلدا ماون و هۆشداریی دا لە مەترسیی مانەوەی ئەوان لەنێو کەمپەکە، وەزارەتەکە پشتڕاستیشی کردەوە ئەو خێزانانەی دەگەڕێندرێنەوە، ڕادەهێندرێن بۆ ئەوەی بتوانن تێکەڵی کۆمەڵگە ببنەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق کەریم نوری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "کەمپی هۆل هەموو ئەوانەی تێدایە کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش هەڵهاتوون، بەتایبەت ئەو خێزانانەی کە لە شەڕەکانی باغوز و دێرەزوور هەڵهاتوون"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "لیژنەیەکی باڵا پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخیان.

نوری گوتی: "وەزارەتەکەیان دوای پشکنین و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر خێزانە هەڵهاتووەکانی کەمپی هۆل، بڕیاریدا بیانگەڕێنێتەوە بۆ کەمپەکانی شیاندنەوەی کۆمەڵگا لە جەدعە،  ئەوانی کە شایەنی ئەوەن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی تۆمار کراویان نییە.

گوتی: "مانەوەیان لە کەمپەکە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی فاکتەرێکی مەترسیدارتر لە داعشی تیرۆریست،" ڕوونیشیکردەوە کە "کۆی گشتی ژمارەی دانیشتوانی کەمپی هۆل زیاتر لە 50  هەزار کەسن لە وڵاتانی جیاواز، لەنێویاندا 20  هەزار کەس لە عێراقەوە هاتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ژمارەی ئەو عێراقییانەی گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان گەیشتووەتە نزیکەی 3 هەزار کەس"، ئاماژەشی بەوەدا "ئەوانەی لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێنەوە بۆ کۆمەڵگەی شیاندنەوەی لە جەدعە، بەگوێرەی وەڵامەکانیان دەبێت لەسەر شیاندنەوەیان بۆ نێو کۆمەڵگە، هەندێکیان بەخێرایی وەڵام دەدەنەوە و هەندێکی دیکەیان دواکەوتوون لە وەڵامدانەوە."