ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان: کارئاسانی بۆ ھێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیان و دۆزینەوەی بێ سەروشوێنانی یەختە تێکشکاوەکەی ئیتاڵیا دەکەین

ئەو بەلەمەی لە ئاوی ئیتاڵیا تێکشکا
ئەو بەلەمەی لە ئاوی ئیتاڵیا تێکشکا

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت،لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی کوردستان مەسرور بارزانی، وەزارەتی ناوخۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەواوی ھاوکاری و کارئاسانی پێشکەش دەکەن بۆ ھێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیان و دۆزینەوەی بێ سەروشوێنانی یەختە تێکشکاوەکەی ئیتاڵیا.

ناوەندەکە دەڵێت، بەداخەوە دوێنێ ڕۆژی دووشەممە 17 ی حوزەیرانی 2024 ھەواڵی تێکشانی یەختێکی کۆچبەرانمان پێگەیشت کەقوربانی کۆچی نایاسایین، لە کەناراوەکانی ئیتالیا، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیان دەکەین و ھیوای سەلامەتی بۆ ڕزگارکراوان دەخوازین.

ھاوکات لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەت ڕێزدار مەسرور بارزانی، وەزارەتی ناوخۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەواوی ھاوکاری و کارئاسانی پێشکەش دەکەن بۆ ھێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیان و دۆزینەوەی بێ سەروشوێنان.

داوا لە کەس و کاری قوربانیان دەکەین کە پەیوەندی بەو ژمارەیەی خوارەوە بکەن لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ئەوەی کاری پێویست ئەنجام بدەین لە ھێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیان و داوا لەڕزگاربوان دەکەین کەپەیوەندیمان پێوەبکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر ونبوان و دۆزینەوەی بێ سەروشوێنانی ڕوداوەکە.

009647508035680