بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی ڕێختەر لە شاری کاشمەری ئێرانی دا

شوێنەواری بوومەلەرزەکەی  شاری کاشمەری ئێرانی
شوێنەواری بوومەلەرزەکەی شاری کاشمەری ئێرانی

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی ڕێختەر لە شاری کاشمەری ئێرانی دا، بە هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چەندی دیکەش بریندار بوون.

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە (18ـی حوزەیرانی 2024)، کاتژمێر یەک و 24 خولەک، بوومەلەرزەیەک گوڕی پێنج پلەی ڕێختەر لە شاری کاشمەری ئێرانی دا، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەوڵەش، بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزەکە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، 120 کەس بەر ئەو بوومەلەرزەیە کەوتوون و35 کەسیان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

شاری کاشمەر لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای خوراسانی ئێرانە و لە دووری 240 کیلۆمەتری شاری مەشهەد هەڵکەوتووە.