کەشناسی ئێران: باران و خۆڵبارین 12 پارێزگا دەگرێتەوە
ڕێکخراوی کەشناسی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەینێ بایەکی بەهێز و خۆڵبارین لە باکووری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات و بەشێک لە ناوەندی ئێران دەگرێتەوە و لەگەڵ چڕبوونەوەی هەور، تاوە باران 12 پارێزگا دەگرێتەوە.
ڕێکخراوی کەشناسی ئێران پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتووی دۆخی کەشوهەوای شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، لە بەشێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران پەڵە هەورەکان چڕ دەبنەوە و لە بەشێک لە ناوچەکاندا لەگەڵ ڕەشەبا، پێشبینی تاوە بارانیش دەکرێت.
سەبارەت بەدۆخی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، ڕێکخراوەکە پێشبینی دەکات لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاران و دەوروبەریی و باکووری ئێران خێرایی با زیاد بکات و هەور و باران بیان بگرێتەوە.
هەروەها پێشبینی دەکات لە هەینییەوە تاوەکوو یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، بایەکی بەهێز و خۆڵبارین ڕۆژهەڵاتی ئێران بگرێتەوە.