نەرویج سەربازی ناچاری بەسەر ئافرەتان دەسەپێنێ

K24 - ھەولێر

لەدوای تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای سەربازی ناچاری بۆ هەردوو رەگەز، لە نەرویج ئافرەتانی ئەو وڵاتە لە داهاتوودا دوای تەمەنی 19 ساڵی دەبێت بچنە ریزەکانی سوپا و خزمەتی سەربازی بەجێبگەێنن.

نەرویج کە لەماوەی پازدە ساڵی رابردوودا چوار وەزیری بەرگری ئافرەتی هەبوو، دەبێتە یەکەمین وڵاتی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناتۆ، کە سەربازی ناچاری بەسەر ئافرەتاندا دەسەپێنێت.

بەگوتەی میدیاکانی نەرویج، سەربازە ئافرەتەکان هاوڕێ لەگەڵ سەربازانی دیکە مەشق و راهێنانی سەربازی و هەواڵگرییان پێدەکرێت و بەشدار دەبن لە چالاکییە سەربازییەکان.

نەوریج ساڵانە پێویستی بە 10 هەزار سەرباز هەیە و لەنێو 60 هەزار کەسی ئامادەکراو بۆ سەربازی ناچاری هەڵدەبژێرێن.