دوورخستنەوەی عوبێدی سوننەکانی كردە دووبەرە

K24 - ھەولێر

لەنامەیەکی توند ئامێزدا، بۆ سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئوسامە نوجەیفی سەرکردە لە هاوپەیمانی هێزە سوننەکان، رەخنە لە متمانەسەندنەوە لە خالید عوبێدی دەگرێت و دەڵێت: "راستە پڕۆسەکە یاسایی بوو لە رووی دەنگدانەوە، بەڵام پرسیارەکان و لێسەندنەوەی متمانە هەموو رێوشوێنەکانی دیکە بە سیاسی کران".

لە نامەكەیدا نوجەیفی، رەخنەیەکی دیکەش ئاراستەی جبووری دەکاو بەهۆکاری ناکۆکی و دووبەرەکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەزانێت.

پێنجەشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی لە خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق سەندەوە.