لێپرسینەوەكانی پەرلەمان عەبادی و جبووریش دەگرێتەوە

K24 - ھەولێر

کامل زەیدی پەرلەمانتاری دەوڵەی یاسا، ئاشکرایکرد، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوە لە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق، لەوانەیە لێپرسینەوە لە هەریەک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا گوتیشی: "لە ئەگەری رەتکردنەوەی وەڵامەکانیان، پەرلەمانتاران متمانە لە عەبادی و جبووری دەستێننەوە".

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەی لە خالید عوبێدی وەزیری بەرگری سەندەوە و لێپرسینەوەشی لەگەڵ هۆشیار زێباری وەزیری دارایی کرد.