ڤالێنسیا له‌ ڕفاندنی یاریزانێكی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی چوونی پاكۆ ئه‌لكاسێری هێرشبه‌ری ڤالێنسیا بۆ بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت به‌ گواستنه‌وه‌ی مونیر حه‌دادی شوێنی هێرشبه‌ر رۆیشتووه‌كه‌یان بگرنه‌وه، تۆڵه‌ی رۆیشتنی ئه‌ندرێ گۆمێزی ناوه‌ڕاستكاری پێشوویان بۆ هه‌مان یانه‌ بكه‌نه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیلموندو دیپۆرتیڤۆ، ره‌نگه‌ مونیر حه‌دادی به‌ شێوه‌ی خواستن له‌ بارسێلۆناوه‌ بۆ ڤالێنسیا بگوازرێته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ مونیر حه‌دادی هێرشبه‌ره‌ به‌ ڕه‌سه‌ن مه‌غریبییه‌كه‌ی بارسا له‌ چوونی بۆ ڤالێنسیا نزیك بۆته‌وه‌.

مونیر حه‌دادی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، سه‌ره‌تا له‌ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ركه‌وت، دواتر له‌ هاوینی 2011 بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه‌، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیاشه‌.