یەکێتیی ئەورووپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەورووپا لە لۆکسمبۆرگ، پەسەندکردنی پاکێجی 14مینی گەمارۆکانی سەر ڕووسیای ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا یەکێتیی ئەورووپادا هاتووە، ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا پاکێجی 14می سزای ئابووری و تاکەکەسی دژی ڕووسیا پەسەند کرد. ئەم ڕێوشوێنانە کەرتی وزە و دارایی و بازرگانی دەکەنە ئامانج و هەروەها دوورکەوتنەوە لە دەربازبوون لە سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا.

یەکێتیی ئەورووپا لە مانگی شوباتی 2022ەوە 14 پاکێجی سزای بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە.

هەروەها هەزار و 725 کەس و 420 ڕێکخراو کەوتوونەتە ژێر سنووردارکردنی ئەورووپی و هاووڵاتییان و کۆمپانیاکانی یەکێتیی ئەورووپا مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو لایەنە ڕووسیانەی کە کەوتوونەتە ژێر سزاکانەوە قەدەغە کراون.

ئەوەش هاتووە کە ئەو کەسانەی لەژێر لیستی سزاکانی ئەورووپادان، قەدەغەکردنی گەشتکردنیان لەسەرە، ئەمەش ڕێگری دەکات لە چوونە ناو سنووری یەکێتیی ئەورووپا یان ترانزێت لە ڕێگەی یەکێتیی ئەورووپاوە.

لای خۆیەوە، ڕووسیا لە چوارچێوەی ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراوە، ملیارەها دۆلاری بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ڕۆژئاوایی ڕاگرت و سەدان ملیار دۆلاری لە سەروەت و سامانی بیانی خستە بەردەستی حکوومەتی ڕووسیا، بەبێ ئەوەی تا ئێستە دەستی بەسەردا بگرێت.

هەروەها ڕووسیا ڕێگەی بە خاوەن سەروەت و سامانی بیانی دا کە بە ڕوبڵی ڕووسی و بە نیوەی بەهای بازاڕ بیفرۆشن بە دامەزراوە ڕووسیەکان.