سوپاى توركيا له باكوورى سووريا پێشڕه‌وى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مڕۆ له پێنجه‌م رۆژى هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر باكوورى سووريا ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى ديكه‌يان كۆنترۆڵكرد.
رووانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، له ئاكامى ئه‌و هێرشانه‌دا 35 هاووڵاتى كوردى گوندنشين گيانيان له‌ده‌ستداوه.
له ئاسمانى باكوورى سووريا فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپاى توركيا ده‌سووڕێنه‌وه.
تۆپخانه‌كانى سووپاى توركيا ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كه‌ن كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لدان.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، شه‌وى رابردوو شه‌ڕوپێكدادانى سه‌خت له نزيك چه‌ند گوندێك روويداوه.
سوپاى توركيا رايگه‌ياند، 25 چه‌كدارى كورد له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانيان له باكوورى سووريا كوژراوون.
توركيا سوپا و ده‌يان تانكى ناردووه‌ته ناوچه‌كانى باكوورى سووريا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌بوونى كورده‌كان له‌و ناوچانه كۆتايى پێبهێنن.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو داعش له جه‌رابلووس پاشه‌كشێى كرد و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى ده‌ستيان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرت.
له جه‌رابلووسه‌وه توركيا و ميليشيا هاوكاره‌كانى ده‌يانه‌وێت به‌ره‌و باشوور بكشێن و ناوچه‌كان له ژێر كۆنترۆڵى ئه‌و هێزانه ده‌ربهێنن كه لايه‌نگرى كوردن.
به‌رپرسانى توركيا به ئاشكرا ئه‌وه‌يان دووپاتكردووه‌ته‌وه كه ئامانجيان له‌ناوبردنى هێزه كوردييه‌كانه له باكوورى سووريا.
ئه‌نقه‌ره ره‌تيده‌كاته‌وه رێگه بدات يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له باكوورى سووريا كيانێكى كورديى درووستبكه‌ن.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، تا ئێستا سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى ته‌نيا هێزه كوردييه‌كان و لايه‌نگرانى كورد له باكوورى سووريا ده‌كه‌نه ئامانج.
روانگه‌ى سووريا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، لايه‌نگرانى توركيا دوو گونديان به ناوه‌كانى جبى كوسا و عمارنه له باشوورى جه‌رابلووس كۆنترۆڵكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان 20 هاوڵاتى له كوسا و 15ى ديكه‌ش له عمارنه گيانيان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارى روانگه‌كه، هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى زيانيان به سێ تانكى سووپاى توركيا گه‌ياندووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز