یاریزانێكی ریال مه‌درید له یانه‌ی تۆتنهام نزیك بۆته‌وه
به گوێره‌ی هه‌واڵی ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، یاریزانێكی یانه مه‌دریدییه‌كه به‌ره‌و پرێمه‌ر لیگ كۆچ بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی تۆتنهام هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید خستۆته گه‌ڕ، هه‌ڵبه‌ت لوكا مودریچیش كه پێشتر یاریزانی ئه‌و یانه‌یه بووه، ئامۆژگاری ئیسكۆی كردووه كه تۆتنهام وه‌ك وێستگه‌ی داهاتووی هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا، زێدان به ڕوونی له‌به‌رده‌م میدیاكانی باسی له رۆیشتنی ئیسكۆ نه‌كردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی میدیاكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه بڕیاریان له فرۆشتنی ئیسكۆ داوه.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن24 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیا ده‌ركه‌وتووه، له هاوینی 2013 له یانه‌ی مه‌له‌گه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ریال مه‌دریده‌وه كرد.