تیمێكی سوپای چیك مەشق و راھێنان بە پێشمەرگە دەكەن
.jpg)
K24 - ھەولێر
تیمێکی ئەندازیاری سوپای کۆماری چیک تایبەت بە پوچەڵکردنەوەی مینی چێنراو، مەشق و راھێنانی بە ھێزی پێشمەرگە لەو بوارەدا دەکەن.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگری چیک، بڕیارە تیمێکی تایبەتی سوپای چیکی بەمنزیکانە مەشق بە پێشمەرگە بکەن تایبەت بە ھەڵگرتن و پوچەڵکردنەوەی ئەو مینانەی چەکدارانی داعش چاندوویانە لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان.
ھەروەھا میدیاکانی چیک ئاشکرایان کردووە کە ئەو تیمە چیکییە، 10 پێشمەرگەی ئەندازیاری تایبەت بە مینھەڵگرتنەوە، مەشقشیان پێدەکەن و خوولی راھێنانەکەش لە چیک بەڕێوەدەچێت.
کۆماری چیکی یەکێک بووە لە وڵاتە کاراکانی ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش و چەند جارێک ھاوکاریی سەربازی بە ھێزی پێشمەرگە داوە و مەشق و راھێنانیشی بە پێشمەرگە کردووە.