شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن

بڕیارە شاندەكەی ھەرێمی كوردستان چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ بكەن

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان24 کەوتووە، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بەیانی ئەمڕۆ شاندێكی ھەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی شاندەکەی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھەر یەک لە فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و د. رۆژ نوری شاوێس، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەندامی شاندەکەن.

بڕیارە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغدان شاندە باڵاکەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیارە شاندەکەی ھەرێمی کوردستان تاوتوێی پرسەکانی ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، کێشەی نەوت و شەڕی داعش بکرێن.