ئەمریكا رووبەڕووبوونەوەی یەپەگە و سوپای توركیا قبووڵ ناكات

K24 - ھەولێر
حکوومەتی ئەمریکا رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا و یەكینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناوچەکانی دەوروبەری جەرابلووس لە باکووری سووریا، جێگەی قبوڵ نییە و بووەتە مایەی نیگەرانی بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا.
پیتەر کوک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی چەند رۆژی رابردووی سوپای تورکیا بۆ نێو خاکی سووریا و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ھێزەکانی پەیەگە و ھێزی سووریای دیموکرات، ئەمریکای تووشی نیگەرانییەکی زۆر کردووە و درێژەدان بەو شەڕ و پێکدادانە مایەی قبووڵکردن نییە و پێویستە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆتایی بەو شەڕە بهێنن و بەزووترین کات رەوشەکە ئاسایی بکەنەوە.
ھەروەھا گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێ، رەنگە ئەو شەڕ و پێکدادانە، ببنە ھەلێک بۆ چەکدارانی داعش و بیقۆزنەوە و شوێن پێی خۆیان جارێکی دیکە لەو ناوچەیە قایم بکەنەوە.