ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەكان لە كەركووك كەوتەوە

چەند ئاوارەیەك سووتاون

K24 – ھەولێر

ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەكان لە شاری كەركووك كەوتەوە و ژمارەیەك ئاوارە سووتان و تا ئێستاش ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوە.

پەیامنێرمان لە كەركووك رایگەیاند: "ئاگر لە كەمپی ئاوارەكانی یەحیاوە لە نزیك ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركووك كەوتەوە و بەوھۆیەوە ژمارەیەك ئاوارە سووتاون".

گوتیشی: "زۆرینەی دانیشتووانی كەمپەكە لە نەتەوەی توركمانن و  خەڵكی تەلەعفەرن و تا ئێستا ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكەی ئەو كەمپە نەزانراوە".

پەیامنێرمان روونیكردەوە: "ھەشت خێمەی ئاوارەكان لە كەمپەكەدا سووتاون و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە".