به‌رپرسێكی رۆژئاوای كوردستان: هێز بۆ منبج ره‌وانه‌كراوه، به‌ڵام نەك هێزه‌كانی یه‌په‌گه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسێكی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند هێزی سه‌ربازی بۆ جه‌رابلوس و منبج ره‌وانه كراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌په‌گه نین.
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی رایگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، ئیبراهیم ئیبراهیم به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند هێزی سه‌ربازی بۆ منبج و جه‌رابلوس ره‌وانه كراوه، به‌ڵام ئه‌و هێزه یه‌په‌گه نییه. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس و منبج كرد كه سه‌نگه‌ره‌كانیان به‌هێزتر كردووه، به‌ڵام یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوراته، ئه‌وه‌ی كه له رۆژئاوای فورات هه‌یه، شه‌ڕوانه خۆجێیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و جه‌رابلوسن.
لێدوانی به‌رپرسی رۆژئاوای كوردستان له وه‌ڵامی لێدوانی به‌رپرسێكی توركمانی لە گرووپی چه‌كداری به‌ناوی سوڵتان موراد هات كه به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاندبوو یه‌په‌گه هێزی زیاتر بۆ منبج ره‌وانه كردووه.