ئێران فڕۆكەیەكی ئه‌مریكا لە سنوورەكانی دوور دەخاتەوە

K24 – هه‌ولێر
ئاژانسی نه‌سیمی ئێران رایگه‌یاند قه‌رارگای به‌رگی هه‌وایی ئه‌رته‌شی ولاته‌كه‌ی، هۆشداری داوه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له سنووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و ناچاری كردووە ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵێت.
ئاژانسه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا نییه‌تی هاتنه ناوه‌وه‌ی سنووری ئێران هه‌بوو كه به خێرایی له لایه‌ن به‌رگری هه‌وایی هه‌ستی پێكرا و پاش پێدانی هۆشداری، ئاراسته‌كه‌ی گۆڕیوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی سیخۆری بووه كه له بنكه‌یه‌كی سه‌رباز له قه‌نده‌هار لە ئەفغانستان هه‌ستاوه و 20 مایل نزیكی سنووری ئێران ببوو كه پاش ناسینی، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هۆشداری ئاماده‌یی درابووه سیسته‌می موشه‌كی له بنكه‌ی به‌رگری هه‌وایی.

تایبه‌تمه‌ندیی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له‌ناو راداری به‌رگری هه‌وایی ئێران كه له لایه‌ن ئاژانسه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه