واشنتن: نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له باكوورى سووريا له به‌رژه‌وه‌ندى داعشه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى باكوورى سووريا له به‌رژه‌وه‌ندى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييه.
وه‌زاره‌ته‌كه داواشى له توركيا و هێزه كوردييه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا كرد، شه‌ڕى نێوانيان بوه‌ستێنن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌مريكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێويسته يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه هێزێكى كوردييه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات.
رۆژى چوارشه‌ممه 24ى ئاب/ ئۆگستى 2016، سوپاى توركيا به ياوه‌رى ده‌يان تانك و زرێپۆش سنوورى نێوده‌وڵه‌تى سوورياى به‌زاند و ئه‌و بۆشاييه ئه‌منييه‌ى پڕكرده‌وه كه به هۆى پاشه‌كشێى بێ شه‌ڕى داعش له جه‌رابلووس درووست ببو.
به‌رپرسانى توركيا رايانگه‌ياندووه، ئامانجيان له‌و له‌شكركێشييه سنووردانانه له به‌رده‌م پێشڕه‌وييه‌كانى يه‌په‌گه له باكوورى سووريا، كه له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا توانيويه‌تى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز