له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بارسێلۆنا مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی كام یانه‌یه؟
دوای ئه‌وه‌ی تیروپشكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا راكێشرا، بارسێلۆنا دیسان كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی مانچێسته‌ر سیتی هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بورسیا مونشنگلادباخ و سێلتیكی سكۆتله‌ندا.
جۆردی میستری، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ر زوو دوای ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه ترسی یانه‌كه‌ی له قورسی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌ربڕی.
بارسێلۆنا پێشتر له مێژوودا چه‌ندان جاری دیكه رووبه‌ڕووی یانه ئینگلاندی و ئه‌ڵمانی سكۆتله‌ندا بۆته‌وه و له خواره‌وه ئاماره‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو.
مێژووی بارسا له به‌رانبه‌ر یانه ئینگلاندییه‌كان
ـ بارسێلۆنا تا ئێستا 78 جار له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان رووبه‌ڕووی یانه ئینگلاندییه‌كان بۆته‌وه، 37 سه‌ركه‌وتن، 21 یه‌كسانبوون و 20 شكستی هه‌بووه، 139 گۆڵی تۆمار كردووه و 88 گۆڵی لێ كراوه.
ـ بارسا 4 جار له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌ك گه‌یشتووه، 7 گۆڵی تۆمار كردووه و 2 گۆڵیشی لێ تۆمار كراوه.
مێژووی بارسا به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیاییه‌كان
ـ بارسا به‌رامبه‌ر یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كان 62 یاریی كردووه، 34 سه‌ركه‌وتن، 16 شكت، 13 یه‌كسانبوونی هه‌یه، 116 گۆڵی تۆمار كردووه و 66 جاریش تۆڕی له لایه‌ن یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كان هه‌ژێندراوه و یه‌كمجاریشه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی بروسیا مونشنگلادباخ یاریی ده‌كات.
بارسا به‌رامبه‌ر یانه سكۆتلاندییه‌كان
ـ بارسا تا ئێستا 20 جار رووبه‌ڕووی یانه سكۆتلاندییه‌كان بۆته‌وه، خاوه‌نی 8 سه‌ركه‌وتن، 5 یه‌كسانبوون و 7 شكسته، 31 گۆڵی تۆمار كردووه و 24 گۆڵیشی لێ كراوه.
ـ بارسا 12 یاری به‌رامبه‌ر سێلتیك كردووه، 7 سه‌ركه‌وتن و 3 یه‌كسانبوون و 2 شكستی هه‌یه، بارسا 21 گۆڵی هه‌یه و 10 جاریش له لایه‌ن تۆپچییه‌كان سكۆتله‌ندا تۆڕی هه‌ژاوه.
یه‌كه‌مین یاریی بارسێلۆنا له وه‌رزی نوێی چامپیۆنز لیگ له 13 مانگی دادێ به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێلتیك ده‌بێت. له هه‌مان رۆژیشدا مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی مونشنگلادباخ ده‌كات.