بارسێلۆنا یاریزانێكی دیكه‌ی كڕی
پاکۆ ئەلکاسێری هێرشبه‌ری ئیسپانی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی تێپه‌ڕ كرد و بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنا دەکات.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی ئەلکاسێر به میدیاكان ده‌ناسێندرێت و درێسی بارسێلۆنا به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌لكاسێر دوای ئه‌وه‌ی بە سەرکەوتویی پشکنینە پزیشکییەکانی تێپه‌ڕ كرد به بەرامبەر ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە ڤالێنسیاوە بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا دەگوازرێتەوە و گرێبه‌سته‌كه‌ی ئەلکاسێر بۆ ماوەی 5 وەرز ه و دەبێتە شەشەم گرێبەستی ئەم هاوینەی یانە کەتەلۆنییەکە و لەوانەیە دوایین گرێبەستی ئەم هاوینەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانیش بێت، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێته شه‌شه‌مین یاریزانیش له مێژوودا كه له ڤالێنسیاوه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كه‌ن، پێشتریش هه‌ریه‌ك له (رۆبێرت فێرناندێز، جیرارد لۆپێز، داڤید ڤییا، جێرمی ماتیۆ و ئه‌ندرێ گۆمێز)ـیش هه‌ر له‌م یانه‌یه‌وه هاتنه بلاوگرانا.