مێسی تووشی پێكان بوو

ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی بۆ كرا

دوای یارییەکەی ئاتڵێتیك بلباو، لیۆنێل مێسی لە رانی تووشی پێکانێکی سووک بووه‌ و، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کرا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە، بەهۆی توندوتیژییەکانی یاریزانانی بلباو، مێسی تووشی پێکانێکی سووک بووە و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام درا، بەڵام دەرکەوتووە لیۆ هیچ پێکانێکی قورسی نییە و دەتوانێت بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا یاریی بکات.

مێسی دوای پەشیمان بوونەوەی لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن، وابڕیارە لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور دوو یاریی به‌رامبه‌ر ئۆروگوای و ڤێنزویلا بکات، بەپێی سەرچاوەی میدیاکانی ئیسپانیا لیۆ بۆ ئەنجام دانی ئەم دوو یارییە گەشت دەکات و پێکانەکەی سووکە.