ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌ك به كڕینی ئه‌م یاریزانه شۆك بكات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئیسپانیا، ره‌نگه له دواساتی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزان كه ته‌نیا 2 رۆژی ماوه، سه‌رۆكه بازرگانه‌كه‌ی ریال مه‌درید به كڕینی هێرشبه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا جیهان تووشی شۆك بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی پێگه‌ی ماركای نزیك له یانه مه‌درییه‌كه، پێر ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا جارێكی دیكه ئاره‌زووی یاریكردنی له یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه و ده‌شڵێت: به‌ڵێنم به باپیرم داوه رۆژێكدا بێت، درێسی كوڕه شایانه‌كانی مه‌درید بپۆشم.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینیۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له دواساتدا زه‌بڕێكی گه‌وره له دۆتمۆند بدات و ئه‌م یاریزانه به هه‌ر نرخێك بێت له بۆندزلیگاوه به‌ره‌و ئیسپانیا بڕفێنێت.
ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، سه‌ره‌تای یاریكردنی له تیپی لاوانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ده‌ست پێكردووه، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه ئیتاڵیاییه‌كه له 2011 ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه لاوه بوون، دواتر ئه‌م یاریزانه یانه‌كانی ماناكۆ، لیل و سانت ئیتیانی فره‌نسی تاقی كرده‌وه، له هاوینی 2013 به فه‌رمی بۆ یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند گواستراوه‌ته‌وه