مهسروور بارزانى: دهبێت بۆ دواى مووسڵ رێككهوتنى سياسى بكرێت
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا هۆشداریی لەبارەی رەوشی موسڵ لەقۆناغی دوای کۆنترۆڵکردنەوەی دەدات و دەڵێت ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو شارە رێککەوتنێکی سیاسی لە نێوانیاندا نەبێت ئەوا رەنگە بارودۆخی ئەو شارە لەوەی ئێستای تێیدایە، خراپترببێت، لە بارەی پێشڕەوییەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كاتی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، مهسروور بارزانی رایدەگەیەنێت، كورد سنوورێكی جیۆپۆلەتیكی ھەیە، بۆیە پێشڕەوییەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان پێویستی بە رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق و خودی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەدا ھەیە.