پڕۆژەی بەتەمەنترین درەخت لە کوردستان 100 دار تۆمار دەکات

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی

بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەتەمەنترین درەختی کوردستان، لە ڕێکخراوی ژینگە دۆستی ڕایگەیاند: پلاکێتی مۆدێرنی ژینگەیی کە لە تەواوی وڵاتان گرنگی پێدەدرێت لە بەتەمەنترین درەختەکانی کوردستان دەدرێت.

شەممە، 6ـی تەمموزی 2024، هەژارعەبدوڵلا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەتەمەنترین درەختی کوردستان لە ڕێکخراوی ژینگە دۆستی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو کاتەی ئێمە پڕۆژەی بەتەمەنترین درەختمان ڕاگەیاند لە شارەدێی خورماڵ لەگەڵ شارۆچکەی ناوەندی هەڵەبجە، دواتر لە شاری سلێمان لە چوارتاش کە درەختێکی بە تەمەنی زۆری لێیە، پلاکێتی ژینگەییمان لێ داوە.

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، "ئەم پلاکێتانە بابەتێکی مۆدێرن و ژینگەییە لە تەواوی وڵاتان گرنگی پێ دەدرێت، ئەو درەختانە دەبنە شوێنێکی زۆر گرنگ بۆ تەواوی ناوچەکە و سەرنج ڕاکێشانی گەشتیاران، لە زۆربەی وڵاتان ئەم بابەتە مۆدێرن و سەردەمیانەیە پیویستە ئێمە بەگرنگییەوە سەیرییان بکەین".

هەژار عەبدوڵلا دەشڵێت: "پڕۆژەکەمان بەتەواوی سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە، ڕاشیدەگەیەنین هەرکەسێک لەلای خۆیەوە هەر درەختێکی بەتەمەن دەزانێت لە کوێیە ئاگادارمان بکاتەوە، لەڕێگەی ڕێکخراوی ژینگە دۆستی و سۆشیال مێدمانەوە".

ڕاشیگەیاند، تاکو ئێستە 100 درەخت تۆمار کراوە و بەپێی گێڕانەوەی ئەو کەسانەی سەردانمان کردوون لە کوردستان، دەڵێن، "تەمەنی هەندێک لە درەختەکان بۆ نزیکەی 500 ساڵ دەبێت، کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسە بەتەمەنەکانی ناوچەی چوارتا دانیشتووین و گێڕاویانەتەوە، درەختەکانی چوارتا لە سەردەمانێکی زۆرەوە خزمەت دەکەن و ئەو درەختانە تەمەنێکی زۆریان هەیە.