راوێژكارى هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده‌: جياوازى له‌ نێوان سوپاى ئازادى سووريا و داعشدا نييه‌

راوێژكارى هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى سيهانۆك ديبۆ رايگه‌ياند، توركيا دژى ئيراده‌ى كورده‌ و سوپاى ئازادى سووريا هيچ جياوازييه‌كى له‌گه‌ڵ داعشدا نييه‌.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

راوێژكارى هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى سيهانۆك ديبۆ رايگه‌ياند، توركيا دژى ئيراده‌ى كورده‌ و سوپاى سوورياى ئازاد هيچ جياوازييه‌كى له‌گه‌ڵ داعشدا نييه‌.

سيهانۆك ديبۆ گوتيشى: توركيا ماوه‌ى 3 ساڵى رابردوو هه‌موو ئاسانكارييه‌كى بۆ داعش كردووه‌ له‌ جه‌رابلووس و ئێستاش ده‌يه‌وێت سووريا و رۆژئاواى كوردستان داگيربكات.

ديبۆ ره‌تيشيكرده‌وه‌، ميليشياكانى لايه‌نگرى توركيا به‌ تايبه‌تى سوپاى سوورياى ئازاد ده‌ربازى ناوچه‌كانى سووريا بووبێت و گوتى: ئه‌وه‌ پێى ناوترێت "ده‌ربازبوون"، به‌ڵكو ئه‌وه‌ "داگيركارييه‌".

هه‌روه‌ها گوتى: سوپاى سوورياى ئازاد هاوشێوه‌ى داعشه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا هيچ جياوازييه‌كى نييه‌.