زانایان هۆشداریی لە ڕووداوی مەترسیداری بۆشایی ئاسمان دەدەن

زریانی پرۆتۆنی پەیوەست بە هەڵدانی خۆر پەیوەستە بە لێکەوتەی ڕژد بۆ تەندروستی و گەشەسەندنی مرۆڤ، ئەگەر هاوکات بێت لەگەڵ لاوازبوونی کێڵگەی موگناتیسی زەوی.
گۆڤاری زانستی Proceedings of the National Academy of Sciences ئاماژە بەوە دەکات کە بە گوێرەی توێژەران زریانی پرۆتۆن بریتییە لە ڕژێمی تەنۆلکە بارگاوییەکان کە لە ئەنجامی هەڵگیرسانی خۆر وزەیەکی بەرچاویان بەدەست هێناوە، بە تایبەتی زریانی بەهێز دەتوانێت چینی ئۆزۆن لەناو ببات، بەڵام لە بارودۆخی ئاساییدا زەوی بە کێڵگەیەکی موگناتیسی دەپارێزرێت. لە مێژووی زەویدا زریانی بەهێزی پرۆتۆن زیاتر لە جارێک لە ماوەی کێڵگە موگناتیسییە لاوازەکاندا ڕوویان داوە.
بە گوتەی توێژەران، دەرئەنجامە ئەگەرییەکانی زریانی پڕۆتین بریتین لە مەترسییە تەندروستییەکان و گۆڕانە درێژخایەنەکانی کەشوهەوا و پەرەسەندن، بۆیە زریانێکی پرۆتۆن لە بارودۆخی کێڵگەیەکی موگناتیسی زۆر لاوازدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چینی ئۆزۆن لە سەرانسەری زەویدا بۆ ماوەی چەند ساڵێک. ئاستی تیشکی سەروو بنەوشەیی بۆ ماوەی شەش ساڵ بە بەرزی دەمێنێتەوە. لە کۆتاییدا، زیانەکانی DNA پەیوەست بە UV لە زیندەوەرە زیندووەکاندا بە ڕێژەی %40 بۆ 50 زیاد دەکات.
توێژەران ئالان کوپەر و پاڤێل ئارسینۆڤیچین، ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکەوتی زریانی پرۆتۆن و لاوازی کێڵگەی موگناتیسی زەوی هۆکاری دووبارەبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی پەرەسەندن بوون. لەنێو ئەو ڕووداوانەی کە کاریگەری تیشکدانەوەیان لەسەرە، بەبڕوای ئەوان؛ سەرهەڵدانی زیندەوەرە فرە خانەییەکان، گەشەکردنی بەرفراوانی ئاژەڵە وشکانییەکان لە سەردەمی کامبریندا، و نەمانی نیاندەرتاڵەکان.
ئەو دوو زانایە هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی پێکەوەگرتنی نوێی کوشندە لە کێڵگەیەکی موگناتیسی لاوازی زەوی و زریانێکی بەهێزی پرۆتۆن، وەک ئەوەی پێشتر چەند جارێک ڕوویداوە.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو زەوی بەر زریانێکی موگناتیسی بەهێزی G5 کەوت، کە یەکەم زریان بوو لە دوای ساڵی 2005ەوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ئاورۆرای جەمسەری کە لە ناوچە جیاوازەکانەوە بینرا.