تەرمی سێ شەڕڤانی ئەمریكی ھێندرانەوە باشووری كوردستان

K24 - ھەولێر

تەرمی سێ شەڕڤانی ئەمریكی كە لە رۆژئاوای كوردستان گیانیان لە دەستداوە گەڕێندانەوە باشووری كوردستان.

میدیاكانی نزیك لە پەیەدە بڵاویان كردەوە ئێوارەی دوێنێ تەرمی سێ شەڕڤانی ئەمریكی لە رۆژئاوای كوردستان گەڕێندرانەوە باشووری كوردستان و بڕیارە بۆ زێدی خۆیان بەڕێ بكرێن.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو سێ شەڕڤانە ئەمریكییە چەند ساڵیكە لە ریزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دژی چەكدارانی داعش دەجەنگن و لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شارۆچكەی منبج لە دەستی داعش گیانیان لە دەستداوە و تەرمەكانیان گەڕێندراوەتەوە شاری سلێمانی.

ھەروەھا ناسنامەی ئەو شەڕڤانانە ئاشكرا كراوە بە ناوەكانی جۆردان ئاندرۆ ناسراو بە جوان فورات، یەكێكی دیكە بەناوی وێل سافاج ناسراو بە ئامەد کۆبانی، شەڕڤانێكی دیكە بەناوی لێڤی جۆناسن شێرلی ناسراو بە ئاگر شەڕڤان، ئەو سێ شەڕڤانە لە شوێن و كاتی جیاواز وپەیوەندییان بە یەپەگە كردووە  و لە منبج گیانیان لە دەستداوە.