زیاتر لە 6 ھەزار كۆچبەر لە خنكان رزگار دەكرێن

K24 - ھەولێر

هێزی دەریاوانی ئیتالیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بڵاویکردەوە، لە 40 پرۆسەی جیاوازدا، توانیویانە 6 هەزار و 500 کۆچبەر، لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا رزگار بکەن.

پرۆسەی رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەش، بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ، هەریەک لە هیزی دەریاوانی ئیتالیا و پڕۆسەی دەریاوانی ئەوروپی و چەند کەشتییەکی سەربە ئاژانسی ئەوروپی بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان.

ئەوەش روونكراوەتەوە كە سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی لە خنكان رزگاركراون خەڵکی وڵاتانی ئەفریقی بوونە.

لە ماوەی ئەم دووساڵەی دوایدا ھێزی دەریاوانی ئیتالیا چەندین جار ھەواڵی خنكان و رزگاركردنی كۆچبەرانی لەسەرسنوورەكان بڵاوكردوەتەوە.