کاتی دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی "هەژماری من" ڕاگەیەندرا

تیمی هەژماری من هاوکاری مووچەخۆران دەکەن - وێنە: کوردستان24
تیمی هەژماری من هاوکاری مووچەخۆران دەکەن - وێنە: کوردستان24

تیمی پرۆژەی "هەژماری من" لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەم مانگە نزیکەی 75 هەزار مووچەخۆری سنووری پارێزگای هەولێر، مووچەی مانگی حوزەیران (شەش)ـیان لە ڕێگەی "هەژماری من" وەردەگرن.

وەکو ئەوەی تیمی پرۆژەی "هەژماری من"  باسی کرد، کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-07-2024، پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە؛ ئەوان دەتوانن لە ڕێگەی نزیکەی 100 ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM"  لە 32 شوێنی جیاواز مووچەکانیان وەربگرن.

تیمی پرۆژەی "هەژماری من" ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم مانگە بۆ یەکەمین جار مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەکانیان لە ڕێگەی "هەژماری من" وەردەگرن، بەمەش کۆی گشتیی ئەو مامۆستایانەی مووچەکانیان لە ڕێگەی پرۆژەکەوە وەردەگرن بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، دەگاتە 32 هەزار مامۆستا.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، مانگی داهاتووش مووچەخۆرانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک هاوشانی پارێزگای هەولێر؛ مووچەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە "ATM"ـی تایبەت بە "هەژماری من" مووچەکانیان وەردەگرن.

تیمی پرۆژەی "هەژماری من" ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئەو پلانەی دایانناوە، کۆی گشتی ئەو مووچەخۆرانەی مانگی داهاتوو، بە شێوازی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی "هەژماری من" مووچەکانیان وەردەگرن؛ بۆ زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆر بەرز دەبێتەوە.

ناونیشانی شوێنی ئامێرەکانی ATM:

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک، بەرامبەر تابلۆ مۆڵ

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، خوار پارکی شار، بەرامبەر بازاڕی نیشتمان

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، سەروەران، نزیک بانکی سەروەران

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 30 مەتری نزیک زانکۆی کوردستان

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، پشت وەزارەتی پێشمەرگە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک "

هەولێر، جووتسایدی بەحرکەی کۆن، بەرامبەر قۆتابخانەی زانیاری

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، زانکۆ، بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، ڕێگەی بنەسڵاوەی کۆن، ریزی پارکی باداوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک بەردەم کۆلێژی ئاداب

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک بەردەم کۆلێژی زانست

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، ڕێگەی کەسنەزان، نزیک ماجیدی لاند

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، ڕێگەی مووسڵ- هەولێر، نزیک دادگای تێهەڵچوونەوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 60 مەتری بەردەم نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 60 مەتری نزیک هۆتێل ڤان رۆیاڵ

بانکی بەردەست "جیهان "

هەولێر، شەقامی 60 مەتری بەردەم وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، شەقامی 30 مەتری چواریانی شەقامی پزیشکان و تەیراوە

بانکی بەردەست "جیهان "

هەولێر، شەقامی 60 مەتری نزیک یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان

بانکی بەردەست "جیهان"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری بەرامبەر بازاڕی لەنگە

بانکی بەردەست "جیهان"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری بەرامبەر زانکۆی جیهان، واو تاوەرس

بانکی بەردەست " ئار تی بانک"

هەولێر، رێگەی کەسنەزان، بەردەم نەخۆشخانەی رزگاری

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری، بەردەم بانکی قەڵات

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری، بەردەم کۆلێژی دەرمانسازی

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک، تەنیشت بانکی زانکۆ

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بی بی ئەی سی"

هەولێر، شەقامی شۆڕش، بەرامبەر نەخۆشخانەی لەدایکبوون

بانکی بەردەست "جیهان"

هەولێر، شەقامی منارە، بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک "

هەولێر، شەقامی نەورۆز، خوار نەخۆشخانەی پاکی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بی بی ئەی سی"

هەولێر، گەڕەکی ئازادی بەردەم یاریگای فرانسۆ هەریری

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، گەڕەکی ئازادی نزیک نەخۆشخانەی نانەکەلی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، بنەسڵاوە، بەردەم بانکی بنەسڵاوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، بەحرکە، نزیک خوار مزگەوتی رەشید گەردی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، شەقڵاوە، نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، خەبات، نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"