به فه‌رمی، ئارسێناڵ كڕینی یاریزانێكی راگه‌یاند
لوکاس پێرێز، ھێرشبەری ئیسپانی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای ئیسپانیا ماڵئاوایی له لالیگا كرد و به فه‌رمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئارسێنالی ئینگلاندەوە دەکات.
تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن، به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌یان گواستنه‌وه‌ی پێرێزی ته‌مه‌ن 27 ساڵیان راگه‌یاند.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سكای سپۆرتس بێت، ئه‌م گۆڵكاره ئیسپانیاییه به بڕی 17 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ند په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵی له‌نده‌نییه‌وه كردووه.
پێرێز ماوه‌ی 2 وه‌رزه وه‌ك هێرشبه‌ری سه‌ره‌كی له ریزه‌كانی دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا یاریی ده‌كات، وه‌رزی رابردوو 19 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، پێشتریش درێسی یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، رایۆ ڤایكانۆ و ئالڤێسی پۆشیوه.