نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ملیۆنان دۆلاری داوه‌ته ئه‌سه‌د
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ملیۆنان دۆلاری داوه‌ته چه‌ند كۆمپانیا و ده‌زگایه‌كی خێرخوازی نزیك له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، تا ئێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 13 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته ئه‌و كۆمپانیا سوورییانه‌ی، كه نزیكی ئه‌سه‌دن و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، خراونه‌ته لیستی ره‌ش.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێدانی ئه‌و پاره‌یه به سووریا، بۆ هاوكاریكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و هاوكاری مرۆیی و كه‌رته‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د بووه.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گواستوویه‌ته‌وه، ئه‌وان ناچاربوونه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی كه‌می كۆمپانیا و بازرگان و دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان كار بكه‌ن، كه حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د دانییان پێدا ده‌نێت.
هه‌روه‌ها دوو ئاژانسی دیكه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی "الامانه"دا كردووه، كه "ئه‌سما"ی هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د، خاوه‌نییه‌تی.
رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، بڕی 2 ملیۆن و شه‌ش سه‌د و حه‌فتاو نۆ هه‌زاری داوه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی "بوستان"ی "رامی مه‌خلوف" كه ئه‌ویش ئامۆزای به‌شار ئه‌سه‌ده.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ زیاتر له 258 كۆمپانیای سووری كردووه، كه كه‌سانی نزیك له ئه‌سه‌د به‌ڕێوه‌یان بردووه و بڕی 54 ملیۆن دۆلار و 36 ملیۆن یۆرۆیان وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه: الجزیرة