كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان: نزیكه‌ی 425 پارتی سیاسی له كۆمیسیۆن تۆماركراون
ژماره‌ی پارت و ڕه‌وت و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی له عێراق ڕۆژ له دوای ڕۆژ له هه‌ڵكشاندایه، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 425 پارتی سیاسی له كۆمیسیۆن تۆماركراون، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی به‌یتی عێراقیش ده‌ڵێت، به‌شی زۆری ئه‌و پارتانه‌ی دروست ده‌كرێن، هێزی ده‌ره‌كیی پشتیوانیان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی داتاكان، له سێ مانگی ڕابردوودا له‌عێراق، حه‌وت پارت و لایه‌نی سیاسی نوێ تۆمار كراون، به‌م ژماره‌یه تا ئێستا زیاتر له 425 پارتی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات دروست كراون، به‌ڵام زۆرینه‌یان نوێنه‌رایه‌تیی پارته ته‌قلیدییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه له‌عێرق زۆرترین پارتی سیاسی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی پارتی نوێ له وڵات، فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی پارته سیاسیه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی ژماره‌ی پارته‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه، تائێستا 425 پارت، بزوتنه‌وه، ڕه‌وت و فراكسیۆنی سیاسی تۆمار كراون، به‌ڵام سه‌دا 60 یان بێ چالاكی سیاسی و گوتار و بیرۆكه‌ی دیاریكراون، له چوار ساڵی ڕابردوودا بیرۆكه‌ی دروستكردنی پارتی نوێ سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌شێكیان له‌لایه‌ن پارته ته‌قلیدیی و ئایینییه‌كانه‌وه پشتیوانی دارایی و سیاسیی ده‌كرێن.
له‌وبارەوە عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق بۆچوونی وایه، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی پارته تۆماركراوه‌كان بگاته نزیكه‌ی 500 پارت، به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی مه‌رجی پێكهێنانی پارته‌كان ئاسان نییه، ده‌بێت په‌یڕه‌و و پرۆگرامیان پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوور نه‌بێت، هه‌روه‌ها ڕێكخستنی سه‌ربازییان نه‌بێت و ئه‌ندام و دامه‌زرێنه‌رانیان له دۆسیەی تاوان، گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی و تیرۆردا ده‌ستیان نه‌بوو بێت. كه به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی، تۆماركردنی پارتی نوێ 50 ملیۆن دیناری تێ ده‌چێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت 2500 ئه‌ندامی هه‌بێت و سه‌ر به پارتی دیكه نه‌بن.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌حیی ئه‌نساری، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی به‌یتی عێراقی ئاشكرای كردووه، خنكانی گۆڕه‌پانی سیاسی به پارته‌كان، هه‌نگاوێك بووه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا هاتۆه ئاراوه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران كار له‌سه‌ر دروستكردنی پارتی نوێی سه‌ر به‌خۆیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن و زۆربه‌یان سه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كانن.