زیاتر لە 600 ئافرەت و منداڵی توركمانی شیعە لە ژێر دەستی داعشن

"حکوومەت ھەنگاوی کرداری نەناوەو تا ئێستاش تەنھا توانراوە 11 ئافرەت لەدەستی داعش رزگاربکرێن"

K24 - كەركووك

زیاتر لەدوو ساڵە 600 ئافرەت و منداڵی تورکمانی شیعە مەزھەبی خەڵکی تەلەعفەر لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشن و کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقیش دەڵێن، ئافرەتە تورکمانەکان کراون بەکەنیزەک، ھەرچەندە حکوومەتی عێراق ھەوڵی ھێناوەی ئەو ئافرەتانە دەدات بەشێوەی جۆراوجۆر، بەڵام بەرپرسێکی تورکمان دەڵێ، حکوومەت ھەنگاوی کرداری نەناوەو تا ئێستاش تەنھا توانراوە 11 ئافرەت لەدەستی داعش رزگاربکرێن.