ھێمن ھەورامی: بڕیارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تاكڕەوی بوون
K24 – هەولێر:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، كۆمەڵێك لایەن زاڵن بەسەر بڕیارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كە بەلای پارتی ھەموو ئەو بڕیارە تاكلایانەی لە دەرەوەی ڕێوشوێنە یاساییەكان دراون ڕەتكراوەن.
ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: ئەوەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كراوە بڕیارێكی تاكڕەوی بوو، هاوکات كۆمەڵێك لایەن زاڵن بەسەر بڕیارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە.
جەختی لەوەش کردەوە، بەلای پارتی ھەموو ئەو بڕیارە تاكلایانەی لە دەرەوەی ڕێوشوێنە یاساییەكان دراون ڕەتكراوەن و جێگەی قبوڵ نین.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، تەنگژەیەكی نوێ لە پارێزگای نەینەوا سەری هەڵدا، دوای ئەوەی كوتلەی نەینەوای موستەقبەل كە لە كۆی 29 كورسی، 16 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگای هێناوە، لە كۆی 31 بەڕێوەبەری یەكە ئیدارییەكان، 20 بەڕێوەبەری لە كار لادا. ئەمەش كاردانەوە و ناڕەزایەتی پارتی و كوتلەكانی دیكەی لێكەوتەوە، كە 13 كورسیی ئەنجوومەنی پارێزگایان هەیە، ھاوكات لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە، تەواوی ئەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕەت كرانەوە و بە نادەستووریی و نایاسایی لەقەڵەم دران.
لەبارەی پۆستی پارێزگای كەركووك، ھێمن ھەورامی، دەڵێت: "لەگەڵ پارێزگارێكی كوردی باشین، كە خزمەتی ھەموو لایەن و پێكھاتەكان بكات، چونكە كەركووك تایبەتمەندی خۆی ھەیە و دەبێت پارێزگاری لەو تایبەتمەندییانە بكرێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، كاتژمێر 5ـی ئێواره ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چوونه هۆڵی کۆبوونەوە و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستی پێ کرد و سەرجەم ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه بوون و بەرنامەی کار خوێندرایه‌وه.
ڕاکان جبووری وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە دانیشتنەکەی بەڕێوە برد و گوتی: بەشداریی هەموو لایەک لە ئەنجوومەنی پارێزگا زۆر گرنگە، لە کاتێکدا کە لە ساڵی 2005ـەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک نەکراوە، ئەمە کارێکی زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریی و سەقامگیری.
باسی لەوەش کرد، "کەرکووک بۆ عێراق زۆر گرنگە هەروەها خەڵکەکەی ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردنی پێکەوەژیان لە عێراقدا هەبووە".
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11/7/2024 یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام له باره‌گه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گرێ بدات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له لایه‌ن سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان هاو كار بن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
هاوکات داوای لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان كرد هاوکار بن بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
دوای زیاتر له حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، تاوەکوو ئێستە نه‌توانراوه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك تێپه‌ڕێنرێت و پۆسته باڵاكان به‌شێوه‌ی دادپه‌وه‌رانه دابه‌ش بكرێت.